٢. ئەگەر بینیت کەسێک بەردەوام لێت دەبوورێت، ئەم کەسە زۆر ڕێزت لێ دەگرێت و نایەوێ لەدەستت بدات، كه‌واته‌ درێژە بەهەڵەکانت مەدە...

٣. کەسەکان جیاوازن لە حەزەکانیانا، ئەگەر حەزی تۆش وەک ئەو بێت دەی ئیتر هیچ کەس و شتێکت لا سەرنجڕاکێش نەدەبوو کە تایبەت بێت بەخۆت!! کەواتە حەزەکانی خۆت خۆش بوێ، ئەوە شوێن پەنجە و ناونیشانی تۆیە!

٤. ئەگەر پەنجەت لەسەر ڕێی مێروولە دانا دەڕوات و ناوەستێت! تەنها ئاڕاستەکەی دەگۆڕێت و بەردەوام دەبێت لە ڕێکردن، بەڕاست ئێمە چیمانە؟ کاتێ دنیامان لەلا تاریک دەبێت کە ڕێگەیەکمان لێ دادەخرێت! بیر لە گۆڕینی ئاڕاستە ناکەینەوە، لەکاتێکدا ڕێگاکانی گەیشتن بە ئامانج زۆرن!

٥. زەردەخەنە نانێکی پێناکڕێت، کەچی کڕیاری ڕۆحی مرۆڤەکانە...

٦. ڕووەکەکان ئەقڵیان نیە، کەچی کاتێ بە سندوقێک دایپۆشیت تەنها یەک کونی بچووکی تیا بێت، لەو کونە بچووکەوە دێتە دەرێ و شوێن ڕووناکی دەکەوێ، ئەی ئێمە چی!؟ بەم هەموو ئەقڵەوە هێشتا دوای ڕووناکی نەکەوتووین!

٧. وەک خۆت بژی لەخەڵکی بگەڕێ چی گومان دەکەن! ئەوان گوناهـ و تۆش پاداشتت دەست دەکەوێت...

٨. لەکاتی داواکردنی لێبوردندا بە وریایی مامەڵە بکە، دەرهێنانی تیرێک لە برین، لە چوونە ناوەوەی زۆر بەئازارترە.

٩. لە هەڵەکانم بکۆڵەرەوە و بە خۆم بڵێ، دروست ترە لەوەی بچیتە لای کەسێکی تر و گلەییم لێ بکەیت.